سلێمانی.. نرخی چوونەژوورەوەی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل بۆ پارکی هەواری شار گرانکراوە  

بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار لە سلێمانی نرخی چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی بۆ ناو پارکەکە جیاکردووەتەوە، بەپێی نرخە نوێکان هەندێک جۆری ئۆتۆمبێل زیاتر لە دوو هەزاریان لێوەردەگیرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕێبین شێخ جەمیل بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار وتی، نرخی چوونەژوورەوە بۆ پارەکەکە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک هەر وەک پێشووە و هیچ گۆڕانکاریی بەسەردانەهاتووە، کە 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی نرخەکەی گرانکراوە چوونەژوورەوەی پاس و هەندێک ئۆتۆمبێلی گەورەن کە قەرەباڵغییەکی زۆر لە پارکەکەدا دروستدەکەن، نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە کراون بە دوو هەزار و 500 دینار.

بەپێی بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار، هۆکاری گرانکردنی چوونەژوورەوەی پاس دروستنەبوونی قەرەباڵغییە کە زۆر جار کەسێک یان دوو کەس بە پاسێکەوە لەناو پارکەکەدا دەگەڕێن، بەڵام لە دەرەوەی پارکەکە شوێنی تایبەت بەو ئۆتۆمبێلانە دابینکراوە و نرخەکەشی هەر 500 دینارە.

باسی لەوەشکرد، بە بڕیارێک چوونەژوورەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و کرێن و هاوشێوەکانی بۆ ناو پارکەکە بەتەواوی قەدەغەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دزیان لە فرۆشگایەک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوو تۆمــەتبار دەستگیرکراون کـە سێ ساڵە بــە بــەردەوامی دزیــان لـــەفرۆشگـای خوێــندنگـایەكی ناو رانیە کـردووە.…
Total
0
Share