به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی به‌سه‌ختی بریندار كردبوو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له‌بوونی ڕووداوێك كه تێیدا هاوڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی به‌چه‌قۆ برینداركرابوو، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.”
باسی لەوەش كردووە، سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمه‌تبار (ر، ش، م) له دایكبووی 1995 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.