بەرپرسێكی پێشووی ئێرانی كوژرا

كاربەدەستێكی پێشووی حكومەتی ئێران كوژرا و دەسەڵاتداران لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.

عەلی مەحفوزی پێشتر سەرۆكی ڕێكخراوی پزیشكیی دادیی ئێران بووە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە نزیك ماڵەكەیدا لە گەڕەكی سەعادەت ئابادی باكووری تارانی پایتەخت بە دەستڕێژی گولـلە كوژراوە.

بەپێی میدیای ئێران، مەحفوزی كە تەمەنی 85 ساڵ بوو، 17 گولـلەی بەركەوتووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە. هێزە ئەمنییەكانی ئێران لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و دەڵێن، بەڵگەی سەرەتاییان لەبارەی بكوژەكەوە دەستكەوتووە.

عەقید عەلی وەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، “هێزەكانی پۆلیس هێشتا نەگەیشتوون بە لایەنی تێوەگلاو لە كوژرانی مەحفوزی-دا، بەڵام هەوڵی دەستگیركردنی بكەران دەدەن”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران دەڵێت، لە كامێراكانی چاودێریدا بكوژەكە دەركەوتووە كە پیاوێكە “لە ناوەڕاستی تەمەنیدایە” بەڵام بەهۆی داپۆشینی ڕووخساری و لەسەركردنی كڵاوەوە نەناسراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان. میشیل باشیلیت،…
Total
0
Share