تەندروستیی سلێمانی: سەنتەری فریاکەوتنی خێرا کارەکانی ڕاگرت

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند، نیوەی کارەکانیان ڕاگرتووە، بەهۆی نەبوونی بەنزین و دابیننەکردنی سوتەمەنی بۆیان.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، 50%ی کارەکانی سەنتەرەکەیان ڕاگرتووە، هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی بەنزین و خەرجنەکردنی پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بەو کارانەی ڕایانگرتووە وتی، کاری چوون بەدەم ئەو نەخۆشانەی لە ماڵەوەن و پەیوەندیمان پێوەدەکەن، گەڕاندنەوەی نەخۆش بۆ ماڵەوە، گواستنەوەی تەرم و بەشێکی دیکە لە کارەکانیان ڕاگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تەنها ڕووداوەکانی هاتوچۆ ڕووداوە کتوپڕەکان و برینداری سەخت دەگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە…
Total
0
Share