ڕادوکانو گه‌وره‌کانی تێپه‌ڕاند و نادال ماڵئاوایی له‌ سێنسیناتی کرد

ئیما ڕادوکانو، خانمه‌ تێنسزانی به‌ریتانی به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ڤیکتۆریا ئازارینکا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی سێنسیناتی.

ڕادوکانو به‌ ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام یاریی قۆناغی سێیه‌می له‌ ڤیکتۆریا ئازارینکا برده‌وه‌ (6-0)، (6-2)، پێشتریش له‌ قۆناغی دووه‌مدا سیرینا ویلیامزی ئه‌فسانه‌ی ئه‌مریکی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرده‌ ده‌ره‌وه‌.

بڕیاریشه‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا ڕادوکانو به‌رامبه‌ر جێسیکا پیگولای ئه‌مریکی یاری بکات، که‌ به‌رامبه‌ر مارتا کۆستویکی ئۆکرانی بردنه‌وه‌ی تۆمار کردبوو.

له‌سه‌ر ئاستی کوڕان، ڕافائێل نادالی ئه‌فسانه‌ی ئیسپانیا دوای پێنج ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سێنسیناتی، به‌رامبه‌ر بۆرنا چۆریچی کرواتی دۆڕاندنی تۆمار کرد (7-6)، (4-6)، (6-3).

نادال له‌ ساڵی 2013 ناسناوی سێنسیناتی بۆ دوایین جار به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای چه‌ندین مانگ له‌ پێکانی به‌رامبه‌ر نیک کیریۆس له‌ پاڵه‌وانێتی وێمبلدۆن گه‌ڕایه‌وه‌ نێو یاریگاکانی تێنسی سه‌ر زه‌وی.

بابەتی پێشتر

حزبەكان دەستوەردان لە دامەزراندنی گرێبەستەكان دەكەن

بابەتی دواتر

ئه‌تله‌تیکۆ (250) ملیۆن یورۆی ڕه‌تکرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی،…
Total
0
Share