بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالكی كۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ دروستبوونی كۆدەنگی نیشتمانی تاوتوێكران و جەخت لە سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە كرایەوە تاوەكو عێراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە دەربازبكرێت.

ھەر لە دیدارەکە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ئەمڕۆ كرا بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە جیاوازەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان، داواشكرا هەنگاوەكانی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام و خێراتر بكرێت و هەوڵەكان لە خزمەت ئامانجە باڵاكاندا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی نیشتمانیی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، دۆخی ئەمڕۆی وڵات وا دەخوازێت كە هەموومان لەپێناو سەقامگیری و حوكمڕانییەكی باشتر یەكدەنگ بین و ئامانجمان بەدیهێنانی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوە دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share