شارەوانیی سلێمانی ڕێنمایی تەملیککردنی خانووە زیادەڕۆکان بڵاودەکاتەوە

سەۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی تەملیککردنی خانووە زیادەڕۆکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕێنماییەکان پشتگیری تەنها بۆ خانوو دەکرێت و هیچ هەیکەل، ئەساس یان زەوییەک پشتگیریی بۆ ناکرێت.

لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، کۆبوونەوەیەکیان بە ئامادەبوونی ”پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان، قائیمقامیەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بەکرەجۆ، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی-لیژنەی گوندەكان”، تایبەت بە پێدانی ڕێنمایی بە (موختارەكانی) شاری سلێمانی، تایبەت بە تەملیکكردنی خانووە زیادەڕۆكان و ڕێنماییدان، بە موختارەكان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان چەند ڕێنماییەک دەرکراون کە بریتیین لە:

١- بە هیچ شێوەیەك داوای گرێبەستی نوسینگە نەكرێت.

٢- داوای فۆڕمی گوندەكان نەكرێت.

٣- پشتگیری تەنها بۆ خانووی نیشتەجێ بكەن, بەواتای ئەوەی پشتگیریی بۆ ”زەوی، هەیكەل، ئەساس” نەكرێت.

٤- بۆ هەر خانوویەك تەنها، یەك پشتگیریی بكرێت.

٥- ئەگەر خانوویەك كرێچیی تێدابوو، ئاماژەی پێبدەن لە پشتگیرییەكەدا.

٦- پشتگیریی، بۆ هەموو خانوویەك بكرێت، كە لەناو سنووری گوندەكەدا بێت، یان لە دەرەوەی سنوورەكە بێت.

٧- پێویستە هاوڵاتی پشتگیریی موختارەكەی، لەگەڵ داواكارییەك و پێداویستییەكانی وەك (كارتی نیشتیمانی، فۆڕمی خۆراك)، هەروەها پسوڵەی ”ئاو، كارەبا” ئەگەر هەبوو ببات بۆ پارێزگا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share