وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، ڕەشنووسی ڕێنماییەكانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرای پەسەندكرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەتەوە و تاوتوێی چەند پرسێكی زانستی و ئەكادیمی كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاماژەی بە ئامادەكارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد بەمەبەستی پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی خوێندن و تەواوی ئامادەكارییەكانی وەزارەتی بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی خوێندن و زانكۆكانی كوردستانی ڕاسپارد كە پلان و بەرنامەكانیان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن ئامادەبكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕەشنووسی ڕێنمایی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا تاوتوێكران و دواتر بە بەكۆی دەنگ ڕێنماییەكانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا پەسەندكران بە شێوەیەك لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕێكارەكانی دەركردن و بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكە تەواودەكرێن.