دەنگی تەقینەوەیەك لە خانەقین بیسترا

دەنگی تەقینەوەیەك لە خانەقین بیسترا، بەپێی زانیارییەكانی ئێستاش بۆمبی چێندراو بووە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی قەزاكە دانرابوو.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی خانەقین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هێزەكانیان لە بوونی بۆمبێكی چێندراو لە گەڕەكی سیروان لە قەزای خانەقین ئاگاداركراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زانیارییان هەبووە كە بۆمبێكی چێندراو دانراوە و ئەوان هێزەئەمنییەكانیان ئاگاداركردووەتەوە و دواتر بە هاوبەشی توانیویانە بۆمبەكە پووچەڵ بكەنەوە و بیتەقێننەوە.

باسی لەوەشكرد، تەقینەوەی بۆمبەكە هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان پشووی زانکۆی سلێمانی درێژکرایەوە

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی ‏زانکۆ، پێنج ڕۆژ پشووی سەری ساڵ درێژدەکرێتەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیى هەرێم: رێكارى سه‌ربازى ره‌وشه‌كه‌ خراپتر ده‌كات

سەرۆکایەتیی هەرێم سەرکۆنەى هێرشکردنەسەر ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، رێكارى سه‌ربازى ره‌وشه‌كه‌ خراپتر ده‌كات. دەقى راگەیەندراوەکە: سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل…
Total
0
Share