وەزارەتی پەروەردە لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی (رۆژ نا رۆژێك) ئەنجامبدرێت.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەپێناو بەرژەوەندیی خوێندكاران، ئاگاداری لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانم كردووەتەوە، تاقیكردنەوەی نیشتمانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی لە خولی یەكەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێك) دابنێن و بەجۆرێك لە 29ی 4ی 2023 دەستپێبكات و لە 10ی 5ی 2023 كۆتا تاقیكردنەوەی خولی یەكەم بێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم بڵاوبكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرپەرشتیاران بە شێوەیەكی چالاكانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیكردنەوەكان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە دابەشدەبن بەسەر خوێندنگە حكومی و ناحكومی و لە خوێندنگەكان و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەمێننەوە.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، نابێت مامۆستایانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی لە خوێندنگە(حكومی و ناحكومییەكان) چاودێریی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی قۆناغی نۆی بنەڕەتی بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share