پارەی مووچەی مانگی هەشت خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕی 945 ملیار دینار وەک مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم، خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، پێشتر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە کردبوو، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رابگەیەنرێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشبکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی هەینی نووسراوی خەرجکردنی مووچە ئاڕاستەی بانکی ناوەندیی عێراق کرابوو، بەڵام بەهۆی پشووی رەسمییەوە، جێبەجێکردنی دواکەوت بۆ ئەمڕۆ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەتی عێراق مانگانە تریلیۆنێک دینار بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرجدەکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پابەندین بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا. حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share