30 پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان هۆشداریدەدەن لەو مەترسییانەی كە لەسەر ژیانی چالاكوانانی بادینان هەن و ڕایدەگەیەنن، “زیندانییانی بادینان پاش ئەوەی ئەحكامی مەرجەكانی ئازادكردنی مەرجدار دەیانگرێتەوە، بەڵام بەداخەوە بە مەبەست و پێشێلكردنی یاسا لە كونجی زینداندا هێڵدراونەتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارانە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویانكردووەتەوە “ماوەی 26 ڕۆژە زیندانییانی بادینان مانیانگرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە و ژیانیان لە مەترسیدایە، لەبەر ئەوە دەبوو بەڕێوەبەری چاكسازيی گەورانی هەولێر ئەركی خۆی ڕاپەڕاندایە“.

ئاماژە بەوەشكراوە، “بەپێی یاسای داواكاریی گشتی دەبێت داواكاریی گشتی بێلایەنانە كارەكانی خۆی ئەنجامبدات و ئێمە لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی دەكەین لێكۆڵینەوەی جددی لە چاكسازیی گەورانی هەولێر بكات بەهۆی كەمتەرخەمییەكانییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات و دەڵێت لەئەگەری جێبەجێنەکردنی رێنماییەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکاندا دەگیرێت.…
Total
0
Share