كازمی: سبەینێ گفتوگۆی نیشتمانی بە بەشداریی سەركردەی لایەنەكان دەستپێدەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگێشتی سەركردەی لایەنە سیاسییەكان دەكات بۆ كۆبوونەوەیەكی نیشتمانیی لە بینای كۆشكی حكومەت بە مەبەستی كۆتاییهێنان هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ دەستپێكردنی دیالۆگی نیشتمانی.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی هاوبەشی نیشتمانی و

لەسەر بنەمای پاراستنی یەكڕیزی، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق بانگەواز لە برایانی سەركردەی هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان دەكەم، بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی نیشتمانی بكەن، كە سبەی چوارشەممە لە بینای حكومەت بەڕێوەدەچێت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئامانجی سەرەكی لە كۆبوونەوەكە دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی نیشتمانی جددی و بیركردنەوەیەكی هاوبەشە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانی سیاسیی عێراق و هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و دەستووریی، بە جۆرێك لە ئاستی خواستەكانی گەلانی عێراقدا بێت.

بابەتی پێشتر

سوپای ئەمریكا مووشەكێكی كیشوەربڕی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانیی جوتیاران ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share