پێکانی کانتی، چێڵسی و فه‌ره‌نسای شۆک کردووه‌

نگۆلۆ کانتیی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، له‌ دوایین یاریی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر تۆتنهام دووچاری پێکانێکی قورس بووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ مانگێک دوورده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی لیکیپی فه‌ره‌نسی، پێکانه‌ یه‌ک له‌سه‌ر یه‌که‌کانی نگۆلۆ کانتی ستافی پزیشکیی چێڵسی و فه‌ره‌نسای تووشی دڵه‌ڕاوکێ کردووه‌.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان چێڵسی و تۆتنهام، نگۆلۆ کانتی تووشی لێکپچڕانی به‌سته‌ری ئه‌ژنۆ بوو‌، ستافی پزیشکیی چێڵسی پێشبینی ده‌که‌ن تاوه‌کو 18ی ئەیلوول توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت.

ئەگەر پێشبینییەکان دروست بن، کانتی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لیدز یونایتد، لیسته‌ر سیتی، ساوزهامپتن، وێستهام، فولهام به‌شداری ناکات.

هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌ ئاماده‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر دانیمارک و نه‌مسا توانای ئاماده‌بوونی نابێت، ئه‌وه‌ش لێدانێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ دیدیێ دیشامپی ڕاهێنه‌ر و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ گشتی، که‌ سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر‌.

بابەتی پێشتر

ئالکاراز: قورسە بەو ئاستەی ئێستاوە بەردەوام بم

بابەتی دواتر

سەدر خۆپیشاندانەكەی شەممە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە ڤاکسینی دارایی وەردەگرێت

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی جەخت لەوە دەکاتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا یانەی بەرشلۆنە یەکێک لە گەورەترین بۆندەکانی سپۆنسەریکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورە…
Total
0
Share