لە کۆتایی هەفتەدا پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان  پلەکانی گەرما لە سبەینێوە بەرزتردەبنەوە، کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، لە کۆتایی هەفتەدا شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارۆخ سەید رزگار: بەلێکردنەوەی فلێکسەکان دەیانەوێت دەنگی ڕەسەنی یەکێتی نەگاتە گوێی هاوڵاتیانی زۆنی زەرد

کارۆخ سەید رزگار رایگەیاند، لایەنی بەرامبەر ترسی لە پەیامی یەکێتی هەیە، چونکە بە لێکردنەوەی فلێکسەکان دەیانەوێت دەنگی رەسەنی…
Total
0
Share