وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی خوێندنگەكانەوە ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەكاتەوە بڕیاریان دابێت، كە ڕۆژانی شەممە لە خوێندنگەكان كرابێتە پشوو.

وەزارەتەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی كە ڕۆژانی شەممە لە خوێندنگەكان بۆ مامۆستایان كراوەتە پشوو دوورە لە ڕاستییەوە.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە وەزارەتی پەروەردە ڕۆژانی شەممەی كردووەتە پشوو لە خوێندنگەكان بۆ مامۆستایان.

بابەتی پێشتر

عامری گەیشتە هەولێر

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: شووتیی کۆن تاڵ و ژەهراوی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share