باوکێک لەکاتی فرۆشتنی منداڵەکەیدا دەستگیرکرا

دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی باوكێكی ڕاگەیاند، کە دەیویست منداڵەکەی بە پێنج هەزار دۆلار بفرۆشێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەزگای هەواڵگری باوکێکیان دەستگیرکردووە کە دەیویست منداڵەکەی بەرامبەر پێنج هەزار دۆلار بفرۆشێت.

ئەو کەسە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی بۆ فرۆشتنی منداڵەکە کردووە بەرامبەر پێنج هەزار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا،…
Total
0
Share