ئێف بی ئای بەڵگەنامەی زۆر نهێنی لە شوێنی مانەوەی ترەمپ دەدۆزێتەوە

دۆناڵد ترەمپ

لیستی ئەو بەڵگەنامانەی لە شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە فلۆریدا دەستی بەسەرداگیراوە هەندێكیان مۆری “زۆر نهێنی”یان پێوەیە و، ڕاستر وایە لەنێو دامەزراوە حكومییە تایبەتەكاندا ئاڵوگۆڕ پێبكرێن، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی پێداوە.

نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی (ئێف بی ئای) پشكنینی بۆ شوێنی مانەوەی ترەمپ كرد بەهۆی گومانكردن لە پێشێلكردنی یاسای ڕیشەكێشكردنی سیخوڕی، كە بەپێی ناوەرۆكەكەی هەڵگرتنی بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی كە ئەگەری هەیە زیان بە ویلایەتە یەكگرتووەكان بگەیەنێت، یان هاریكاربێت بۆ ڕكابەرێكی بیانی، قەدەغە دەكات.

یاسا فیدراڵییەكە لەناوبردن یان شاردنەوەی بەڵگەنامەیەك بۆ ڕێگری لە لێكۆڵینەوەی حكومی بە تاوان ناودەبات، جگەلەوەی یاسایەكی دیكە هەیە دەربارەی گواستنەوەی نایاسایی بەڵگەنامەی حكومی.

بە شێوەیەكی گشتی ئەندامانی ئێف بی ئای دووشەممەی ڕابردوو 11 كۆمەڵە بەڵگەنامەیان دەستبەسەردا گرت، چوار لەو كۆمەڵە بەڵگانە نیشانەی “زۆر نهێنی”یان لەسەرە، سیانیان “بەڵگەنامەی نهێنی”یان لەسەرە.

هەندێك لەوانە دۆسیەی پەیوەندیدارن بە لێبوردن لە ڕۆجر ستون جۆنیۆر، هاوبەشی پێشووی ترەمپ، هەندێك ماددەش دەربارەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە ئاماژەی پێداوە.

هەڵكوتانەسەر شوێنی مانەوەی ترەمپ نیگەرانی لایەنگرانی بەدوای خۆیدا هێنا. بەپێی ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) هەندێك لە بەڵگەنامە ویستراوەكان پەیوەندیدارە بە جبەخانەی ئەتۆمیی ئەمریكا، بەڵام ترەمپە لەكاتێكی پێشتردا ئەو دەنگۆیەی ڕەتكردەوە.

بابەتی پێشتر

سەلمان ڕوشدی چاوێکی لەدەستداوە و لەژێر هەناسەدانی دەستکرددایە

بابەتی دواتر

کۆنگرێس پلانە 400 ملیار دۆلاریەکەی بایدنی بۆ ئاووهەوا و تەندروستی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی…
Total
0
Share