كوشتنی زانا ئێرانییەكە و ترسی عێراق لە هەفتەكانی كۆتایی ترەمپ

President Donald Trump meets with Iraqi Prime Minister Mustafa al-Kadhimi in the Oval Office of the White House, Thursday, Aug. 20, 2020, in Washington. (AP Photo/Patrick Semansky)

لە سەروبەندی هەڵكشانی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، ترس لای عێراق دروستبوو لەوەی ببێت بە گۆڕەپانی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بەتایبەت ڕودانی هەر پێشهاتێك لە هەفتەكانی كۆتایی تەمەنی ویلایەتەكەی ترەمپ، وەك ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی پێكردووە.

دڵەڕاوكێكانی عێراق زیاتر بوو لەپاش كوشتنی موحسین فەخری زادە، زانا ئێرانییەكەی بواری ئەتۆم لە ڕۆژی هەینی.

لەپاش كوشتنی قاسم سولەیمانی لەنێو خاكی عێراق، خاكی وڵاتەكە بووە جێی ململانێی ئەمریكا و ئێران، لەپاش ئەوەی بە درۆنێكی ئەمریكی ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران كوژرا، گروپەكانی سەر بە ئێران چەندین جار بنكە و بارەگاكانی هێزە ئەمریكییەكانیان بۆردومان كردووە.

بەڵێن و هەڕەشەكان

لەئێستادا ناوچەكە بەهۆی كوشتنی زانا ئێرانییەكەوە ئاڵۆزییەكی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە، ئێران دەستی تۆمەت بۆ ئیسرائیل درێژ دەكات، هەربۆیە سوپای پاسداران بەڵێنی داوە تۆڵەی كوشتنی فەخری زادە بكاتەوە، لەبەرامبەریشدا ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی كرد وەڵامێكی توندی دەبێت لە ئەگەری كوشتنی هەر ئەمریكییەكدا.

ڕاپۆرتەكان باس لەوەدەكەن، ترەمپ بیری لەوە كردووتەوە پێشوەحتە دەست بوەشێنێت و گورزی كوشندە لە ئێران بدات، بەڵام ڕاوێژكارە سەربازییەكانی پەشیمانیان كردووەتەوە.

“ترسەكان لەجێی خۆیانن”

عومەر نەداوی، بەڕێوبەری بەرنامەی ناوەندی ئاشتیی عێراق لە واشنتن ڕایگەیاندووە، “بارودۆخەكە ئاڵۆزە، ترسەكانی عێراق لەجێی خۆیانن و لۆژیكین، بەڵام نابێت زیادەڕۆییان تێدا بكرێت”.

نەداوی ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەڵكشانی سەربازی نە لە بەرژەوەندی ئەمریكایە نە ئێران، بەڵام ئەگەر هەر لایەنێكیان تاكلایەنانە ئەو هەنگاوە هەڵگرێت، ئەوا دووچاری سزایەك دەبێتەوە كە دەرئەنجامەكانی نازانێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا بەمدواییان بۆمبی بی-52ی ناردووەتە ناوچەكە، لەگەڵ چەندین تیمی دیكەی سەربازی، هەرچەندە پەنتاگۆن باسی لەوەكردبوو ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە كەم دەكەنەوە.

سیاسەتی خۆڕاگریی دەروونی دادی دۆخەكە دەدات؟

چاودێران پێیانوایە، ئێران سیاسەتی خۆڕاگریی دەروونی دەگرێتەبەر، تا ئەوكاتەی ترەمپ كورسیی سەرۆكایەتی بەجێدەهێڵێت.

هەروەها سەردانی ئەمدواییانەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودس بۆ بەغداد دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی داوای خۆڕاگری و هێوربوونەوەی لە گروپەكانی سەر بە ئێرانی كردووە.

سەجاد جیاد، شارەزا لە كاروباری عێراق بە ڕۆژنامەی واشنتنی ڕاگەیاندووە، “ئەگەری هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان زۆر بەرزە، وەك حكومەتی عێراق پێموایە هیواخوازن چاوەكانیان دابخەن تا ئەم دوو مانگە تێدەپەڕێت”، وەك ئاماژەیەك بە كۆتاییهاتنی كابینەكەی ترەمپ.

بڕیارە لە 20ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو، وەك ئەوەی لە دەستووری ئەمریكادا هاتووە، سەرۆكی نوێ دەستبەكاربێت، جیهانیش چاوی لە سیاسەتێكی نوێی ئەمریكایە لە سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە 4-0 ئۆساسونا

بابەتی دواتر

نزیکەی 40پەرلەمانتار دەیانەوێت پرسی دواکەوتنی موچە لە دانیشتنی بەیانیدا جێبکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕووی سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاراندا کرایەوە

وەزیری گواستنەوەی عێراق فڕۆکەخانەی بەغدادی بەڕووی هاوڵاتییان و گەشتیاراندا کردەوە. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە،…
Total
0
Share