جەیمس بە مەرج بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە

لیبرۆن جەیمس و لێپرسراوی کارەکانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز ئەنجامداوە، ئەنجامی کۆبوونەوەکەش چاوەڕواننەکراو بووە.

بەپێی زانیارییەکانی “نیویۆرک پۆست”، ڕۆب پیلینکای بەڕێوەبەری گشتی لۆس ئەنجلس لەیکەرز پێشنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیبرۆن جەیمسی بۆ ماوەی دوو وەرز کردووە، ڕەزامەندی نیشانداوە لەو ماوەیەدا 97.1 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، جەیمس بۆچوونێکی جیاوازی هەبووە و پێی وابووە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەستراوە بە ڕێککەوتنی نێوان خۆی و وێستبرۆک و دەیڤیز، هەروەها داوای کردووە ئیمتیازاتی زیاتری پێبدرێت.

لە بەرامبەردا دارڤین هام، ڕاهێنەری لەیکەرز هاوڕای بووە و داوایکردووە وێستبرۆک و دەیڤیز زیاتر یاریدەدەربن، هەروەها لە ژووری جلگۆڕینەکان دۆخێکی گونجاو بڕەخسێنن، تاوەکو وەرزی داهاتوو بە هەمان ئاراستەی وەرزی ڕابردوو نەڕۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاریس به‌یلێکی دیکه..‌‌ ساڵێکی له‌ مه‌درید به‌ حه‌وتی له‌نده‌ن به‌راورد ده‌کرێت

ئیدین هازاردی به‌لجیلکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، له‌و ساته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شاهانه‌وه‌ کردووه‌ تاوه‌کو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ چوار…
Total
0
Share