ئێران: پەیامی خۆمان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی گەیاندووە

حسین ئەمیر عەبدللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاران پەیامی خۆی لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەڕێی ئەوروپییەكانەوە گەیاندووەتە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

حسین ئەمیر عەبدللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ-ی هاوتا توركییەكەی ڕایگەیاند، پەیاممان بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان لەڕێی ئەوروپییەكانەوە گەیاندووە، هیوامان وایە لایەنی ئەمریكی تێڕوانینێكی لۆژیكی و كردەیی هەبێت و خواستە ڕەوا و یاساییەكانی ئێران پەسەندبكات بۆ ڕێككەوتن دەربارەی دەقی كۆتایی.

بەشێكی دیكەی پەیوەندییەكە تایبەت بووە بە چۆنیەتیی بەدواداچوونی ڕێككەوتن و بڕیارەكانی كۆبوونەوەی حەوتەمی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگیی ئێرانی-توركی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات. بەپێی…
زیاتر ببینە

بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی.. ژنێک بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە هاوسەرەکەی دەکوژێت

ڕاگەیاندنەکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، لە پارێزگای جیزە بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی و بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە، ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.…
Total
0
Share