ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە

باڵەخانەی دەسەڵاتی دادوەریی فیدڕاڵی

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپاتیدەكاتەوە، ناتوانێت دەستێوەردان بكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵكو ئەو پرسە پەیوەندی بە ناوەرۆكی ماددەی 64ی دەستوورەوە هەیە.

ئەنجومەنەكە لە ڕوونكردنەوەیەكی پێشوویدا دەربارەی ئەو پرسە دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی دەبێت بە دوو بژاردە كە سێیەمی نییە، یەكەم لەسەر داواكاریی دوو لەسەر سێی ئەندامانی، دووەمیش داواكاریی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ڕەزامەندیی سەرۆك كۆمار.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “هیچ لایەك دادوەری بێت یان هیدیكە ناتوانێت چارەسەرێك بۆ دۆخی داخرانی سیاسی بسەپێبێت، بەپێی ئەحكامی دەستوور نەبێت” ڕوونییشدەكاتەوە، “ڕێوشوینی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سنووردارە بە دەقی ماددەی 64ی دەستوور”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕەتیكردەوە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تاكە ڕێگای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكە بێت، بۆیە داوای لە دادگای عێراق كرد تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو بڕیار لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پێویستە خێزانەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە رۆژانی سەرژمێریدا بەهۆی ئەوەی بۆ ئامانجی گەشەپێدانە، راوێژکارێکی…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ دانیشتنێك ناكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share