چەند یاریزانێکی یونایتد دەیانەوێت کریستیانۆ بڕوات

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە بێزاری چەند یاریزانێکی یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆیی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرای کردووە، دۆخی ژووری جلگۆڕینەکان ناجێگیرە و هۆکارەکەش یەکلایی نەبوونەوەی دۆسیەی ڕۆیشتن، یاخود بەردەوامبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، “هەندێک لە یاریزانانی یونایتد لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێزار بوون، یاریزانەکەش هەندێکیانی بێزار کردووە، لە نێو ژووری جلگۆڕینەکان هاوکار و هاوپەیمانی هەیە، بەڵام زۆرینەیان بێزارن لەو بارودۆخەی کە دروستی کردووە.”

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای 12 مانگ لە گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد، ئامادە نییە لە یانەکە بەردەوام بێت و لەگەڵ چەندین یانە دەستی بە دانوستاندن کردووە، ئەو هەنگاوەش دۆخێکی ناجێگیری دروست کردووە.

بابەتی پێشتر

عەلی باپیر: بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن پێویسته‌ یه‌كێتی و پارتی بێنه‌ پێشه‌وه‌

بابەتی دواتر

عەبدولستار مەجید: لەسەر ئابڵوقەدانی سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڕەشەی كشانەوەی یەكێتیی لە حكومەت كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی یاریی ناکات

بە ئەگەرێکی زۆرەوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاى کراوە ناکات. مێسی هێشتا لە پێکانەکەى چاک…
Total
0
Share