ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر 64 كیلۆ ماددەی كریستاڵ-دا دەگرێت

ماددەی هۆشبەر وێنە: ئەرشیف

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان دەستیان بەسەر 64 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری كریستاڵ-دا گرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھێزەکانیان لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی 64 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵدا گرت کە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێلدا شاردرابووەوە و لە دەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.

تۆمەتبارێكیش بەناوی (أ.ح.م.) لەدایكبووی ساڵی 1974 و دانیشتووی شاری سلێمانی دەستگیركراوە كە بەنیازبووە لە سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تر، ئاسایش وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە.

هەوڵەكە لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەریی خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروستدەكات.

بابەتی پێشتر

كەشوهەوا دەگۆڕێت.. پێشبینییەكان بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشكراكران

بابەتی دواتر

هۆكاری یەكەمی مردن لە سلێمانی ڕووداوی هاتوچۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share