سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و هۆکارەکانیان ئاشکرادەکات، بەپێی ئامارەکە زۆرترین گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووزدا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی تەمموزدا 76 تەرم براونەتە پەیمانگای پزیشکیی دادیی سلێمانی، بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانیان، لەو ژمارەیە 58یان لە ڕەگەزی نێر و 18یان مێ بوون.

ئامارەکە دەریخستووە، بەپێی ئەو هۆکارانەی پزیشکی داد دیاریکردووە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بووە کە 27 حالەتە لە کۆی حاڵەتەکان، دوای ئەو سوتان دێت کە 10 حاڵەتن، شەش کەس بە خنکان گیانیان لەدەستداوە، کارەبا 5 حاڵەت و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کەوتنەخوارەوە.

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، 16 کەسیش بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و کاندیدان و هاوپەیمانێتیەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رێورەسمێکدا لە رێگای تیروپشکەوە ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی…
Total
0
Share