موقتەدا سەدر گەیشتە ماڵی سیستانی

موقتەدا سەدر

سەرۆكی ڕەوتی سەدر گەیشتە ماڵی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر گەیشتە ماڵی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق كە دەكەوێتە پارێزگای نەجەف.

بەپێی میدیاكان سەردانەكە بەمەبەستی ئامادەبوون بووە لە ڕێوڕەسمی عاشورا، هاوكات لەگەڵ ڕۆژانی مانگی موحەرەم، ڕوونیان نەكردووەتەوە ئایا پرسە سیاسییەكان و دۆخی عێراق و ناكۆكییەكانی نێو ماڵی شیعە لەو سەردانەدا تاوتوێدەكرێت یان نا.

سەردانەكە دوای كۆبوونەوەكەی دوێنیی نێوان موقتەدا سەدر و جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دێت، پاش سەردانەكەی بۆ حەنانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: پاڵپشتیی ئەنجامی سەردانەکەی عەلی زەیدی دەکەین بۆ ئەمریکا

چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، چوارچێوەکە پشتیوانیی خۆی…
زیاتر ببینە

لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و پێنج هەزار كەسیش داخڵی نەخۆشخانەكان كراون

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە پێنج هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی كردووە و كەسێكیش گیانیلەدەستداوە. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
Total
0
Share