بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ، یەکشەممە بۆسکێنەری ئەفسانەیی ئەمریکا و جیهان، مایک تایسن گه‌ڕایه‌وه و ڕوبەڕوی ڕۆی جۆنز جونیهرز بووه‌وه و یاری نێوانیان به یه‌کسانبوون کۆتاییهات.
دوای چەندین مانگ ئامادەکاری و ڕیکلامکردن بۆ گەڕانەوەی مایک تایسنی ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ، یەکشەممە (28 لەسەر 29ی مانگی تشرینی دووەم)، لە دیجێنتی هێڵتس سپۆرت پارک لە کارسۆن – ویلایەتی کالیفۆرنیا، بۆکسێنەرەکە بەرانبەر ڕۆی جۆنز جونیەر یاریکرد.
ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌که له هه‌شت گه‌ڕی دوو خوله‌کی پێکهاتبوو، کاریگه‌ری ته‌مه‌ن به‌سه‌ر هه‌ردوو بۆسکێنهرهکهوه دیاربوو، تایسن لێدانه به‌هێزه‌کانی ئاڕاسته‌ده‌کرد و جۆنز به‌هۆی خێرایی پێیه‌کانیه‌وه خۆی له لێدانه‌کان ده‌دزییه‌وه و جموجۆڵی زیاتری ئه‌نجامده‌دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه دابه‌زینه‌که به یه‌کسانبوون کۆتاییهات.
له ڕووی داراییه‌وه، تایسنی سه‌رکێش بڕی ده ملیۆن دۆلار به‌ده‌ستده‌هێنێت و ڕکابه‌ره‌که‌ی سێ ملیۆن، به‌وپێیه‌ی ناو و ناوبانگی ئه‌فسانه‌که له ڕووی تهلهڤزیۆنیهوه کاریگه‌ری زیاتری دروستکردووه.
بعد 16 عاماً من الاعتزال..
أسطورة الملاكمة #مايك_تايسون يعود للحلبة في مواجهة #روي_جونز..
شاهد لقطات من الجولة الثامنة ونهاية النزال..#ADFight pic.twitter.com/RJachNMlxo
— ADSportsTV (@ADSportsTV) November 29, 2020
تایسن لە ژیانی وەرزشییدا 50 بردنەوەی بەدەستهێناوە کە 44یان بە لێدانی کوشندە بوون، تەنها شەش ڕوبەڕوبوونەوەی دۆڕاندووە و لە 2005وە وازهێنانی ڕاگەیاندووە.
لە بەرانبەردا جۆنز جونیەر لە ساڵی 2018 وازهێنانی ڕاگەیاندووە، لە ژیانی وەرزشییدا 66 بردنەوە و نۆ دۆڕاندنی تۆمارکردووە، کە 47 لە بردنەوەکانی بە لێدانی کوشندە بوون، هەردوو پاڵەوانەکەش هەڵگری پشتوێنەکانی پاڵەوانی ڕێکخراوی بۆکسێن و یەکێتی بۆکسێنی جیهان بوون.