بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دیاریکرا

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ماڵئاوایی لە پۆستەكەی كرد و بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ فڕۆکەخانەكە دەستنیشانكرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوو ڕاگەیەندراودا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشكرایانكرد، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ماڵئاوایی لە پۆستەكەی كردووە.

لەو دوو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، “ئەندازیار تاهیر عەبدوڵڵا قادر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ماڵئاوایى لە بەڕێوەبەران و لێپرسراوان و فەرمانبەرانى ناو فڕۆکەخانە کرد و دوایین ڕۆژی دەوامی بوو وەک بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە”.

ڕاگەیەندراوەكان ناوی بەڕێوەبەری نوێی فڕۆكەخانەكەیان ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، هەندرێن موفتی کە پێشتر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەرپرسیارێتیی هەبووە، بە وەکالەت وەك بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە دەستبەكاردەبێت و تاهیر عەبدوڵڵا گواستراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

تاهیر عەبدوڵڵا لە ساڵى 2003ـوە چەند بەرپرسیارێتییەكی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەبووە و لە ساڵى 2009ـوە تا ساڵى 2022 بەڕێوەبەرى گشتیى فڕۆکەخانەكە بووە.

بابەتی پێشتر

سەدر پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی: كۆمپانیای نالیا هیچ قەرزێكی بۆ حكومەت نەگەڕاندووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت یەكێتی لەپشت رووداوی ئاگركەوتنەوەكانەوە بێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت یەكێتی لەپشت رووداوی ئاگركەوتنەوەی بازاڕەكانەوە بێت و دەشڵێت، “ئێستا پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share