بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – کەلار ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕووداوەكە لە نزیک ڕێگای پونگڵە ڕوویداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە، بەو هۆیەوە سێ سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – كەلار بوونەتە دیاردە و زۆربەی ڕۆژەكان ڕووداوی سەخت لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوودەدەن.

بابەتی پێشتر

قازانجی ساڵانەی كۆمپانیای تۆیۆتا كەمدەكات

بابەتی دواتر

سەدر پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
Total
0
Share