تایوان: ئامادەین بۆ شەڕ
چین گرنگترین مانۆڕی لە مێژووی خۆیدا دەستپێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چین گرنگترین مانۆڕی سەربازیی لە مێژوویدا لە دەوروبەری تایوان دەستپێکرد، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سەردانەکەی پیلۆسی بۆ تایوان کە چین وەک بەشێکی خاکەکەی ناویدەبات.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، گرنگترین مانۆڕی سەربازیی کە چین ڕێکیخستووە لە ئاوەکانی تایوان دەستیپێکردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ویبۆ-ی چینی بە ناونیشانی “ڕاهێنانەکان دەستیانپێکرد” بڵاوکراوەتەوە.

ڕاستەوخۆ دوای دەستپێکردنی مانۆڕەکان سوپای تایوان جەختیکردەوە، “ئامادەین بۆ شەڕ بەبێ ئەوەی خۆمانی بۆ ئامادەبکەین”.

وەزارەتی بەرگریی تایوان ڕایگەیاند، “وەزارەتی بەرگریی نیشتمانی جەختدەکاتەوە کە پابەندین بەئامادەییمان بۆ شەڕ بەبێ ئەوەی خۆمانی بۆ ئامادەبکەین”.

ئەمە لەکاتێکدایە سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کەمتر لە 24 کاتژمێری بەسەردا تێپەڕیوە، کاردانەوەی توڕەییەکانی چین لەو سەردانە دەستیانپێکردووە چونکە یەکەم سەردانی گەورە بەرپرسانی ئەمریکایە بۆ تایوان لە 25 ساڵی ڕابردوودا.

لە وەڵامدانەوەی ئەو سەردانەی پیلۆسیدا پەکین ئەمڕۆ پێنجشەممە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە سنوورە ئاوییەکان دەستپێکرد، شیکەوەرە سەربازییەکان باس لەوەدەکەن مەودای مانۆڕەکەی چین هێندە فراوانەوە پێشینەی نەبووە، یەکەمجاریش چین کەلوپەلی سەربازیی لەوجۆرە و چەکی دوورمەودا بباتە گەرووی تایوان.

بابەتی پێشتر

جەبار یاوەر باسی كودەتای سەربازی لە عێراق دەكات

بابەتی دواتر

زیادەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئەیلول 12 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share