بەریتانیا بڕیاریدا لەمەودوا هەر پەنابەرێک بە بەلەمی نایاسایی بچێتە وڵاتەکە دیپۆرت دەکرێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا ئەو یاسایەی پەسەندکرد کە تایبەتە بە کۆچی نایاسایی و جەختدەکاتەوە، هەر کۆچبەرێک بە بەلەمی نایاسایی بچێتە ئەو وڵاتە دیپۆرت دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی بەریتانیا، یاسای پڕ لە کێشمەکێشی تایبەت بە کۆچبەری نایاسایی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرد.

بەپێی یاساکە هەر کەسێک بە بەلەم بچێتە سنووری خاکی بەریتانیاوە لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرتدەکرێتەوە.

لەبارەی یاساکەوە هاوکات، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو یاسایەی بەریتانیا لە دژی پابەندییەکانی وڵاتەکەیە لە یاسای نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و پەنابەرێتی و کاریگەریی دەکاتە سەر ئەو خەڵکەی پێویستییان بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە.

یاساکە ئێستا لە پەرلەمانی بەریتانیا پەسەندکراوە و چاوەڕێی پەسەندکردنییەتی لەلایەن شا چارلزی ئەو وڵاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بەدوای (60) ملیۆندا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

ڕایس بۆ ئارسیناڵ: لە سەددا 110ی من دەبینن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share