كچێك لە كوشتن ڕزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە سلێمانی كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەدەست براكەی ڕزگاركرا

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی تێیدا هاتووە، كە هەینی ڕابردوو لەلایەن سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەكان (jcc) پەیوەندیكرا بە نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان‌ و خێزان كە ئافرەتێك لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی ژیانی لەمەترسیدایە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فریاكەوتن مەفرەزەیەك لەئەفسەر و كارمەندانی نووسینگەی ڕۆژهەڵات دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژیی خێزانی توانرا لەكەمترین كاتدا كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەدەست برا تەمەن 21ساڵەكەی ڕزگار بكەن، كە شوێنەری ئەشكەنجە و لێدان بەجەستەی دیاربوو بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەڕەشەی كوشتنی لە خوشكەكەی كردبوو دواتر بەفەرمانی دادوەر براكەی دەستگیركراو ڕاگیرا و بەپێی ماددەی 7ی خێزانی، كچەكە دوای تۆماركردن سكاڵا لەدژی براكەی ڕەوانەی (خانەی كچان) كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر 42 تۆن ئارددا گرتووە، کە بەناوی باری مۆزەوە ‏ویستراوە بنێردرێتە دەرەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share