سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سێ كەسی بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركردووە و دەستیشی بەسەر چەندین پارچە چەكدا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تەقەیان كردبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەییەك فیشەك و شانەی چەكدا.

ڕوونیشیكردەوە، چەكەكان بریتین لە یەك كلاشینكۆف و دوو دەمانچە، جگەلە چەندین فیشەك و شانەی چەك، هەروەها دەستگیركراوە بەسەر دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وت، لەئێستادا تۆمەتباران (أ.ج.م.) لەدایكبووی 1990، (ز.ر.ج.) لەدایكبووی 1997 و (م.ل.غ.) لەدایكبووی 1990 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر دوو سزادراو بە پلەی نایاب و زۆرباش بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

هوڵکی ئێران بە (40 چرکە) دۆڕا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. لە…
Total
0
Share