لوقمان وەردی: ئەوەی لە كابینەی نۆیەمدا هەیە لە هیچ شوێنێكی دونیادا نییە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كێشەی یەكێتی لەسەر گەمارۆكانی كابینەی نۆیەمە بۆ سەر پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەشڵێت، “ئێستا كابینەی نۆیەم هەر بڕە پارەیەك خەرجبكات دەبێت ناوی سەرۆكی حكومەت بهێنێت كە لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەمە نییە”.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كابینەی نۆیەم جیاكاری لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكات و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەو روانگەیەوەیە و ناكرێت گەمارۆ بخرێتە سەر سلێمانی كە پێشتر زۆرترین قوربانی داوە و وتیشی، “لەو پێنج قەزایەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەسەردەمی رژێمی بەعسدا خاپووركران چوار قەزایان سەر بە پارێزگای سلێمانی بوون كە قەزاكانی پێنجوێن، سەیدسادق، هەڵەبجە و قەڵادزێ بووە و تەنها چۆمانی تێدا نەبووە بەڵام ئێستا كابینەی نۆیەم سزای خەڵكەكەی دەدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “نیگەرانییەكانی یەكێتی لەسەر كێشەی خەڵكە و هەر بۆیە سازشی لەسەر ناكەین، جگەلەوەش كابینەی نۆیەم هەر دەستكەوتێكی هەبێت بۆ سەرجەم لایەنە بەشداربووەكانی حكومەتە، بەڵام ئێستا حكومەت هەر بڕە پارەیەك خەرجبكات دەبێت ناوی سەرۆكی حكومەت بهێنێت كە لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەمە نییە”.

بابەتی پێشتر

هۆكاری گرانبوونی پێوەری ئاوی ماڵان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

تونێلی دەربەندیخان كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share