داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا ئاشكراكرا

وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی مانگی تەمموزی ڕابردووی نەوتی بڵاوكردەوە و دەڵێت، 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی نەوتی لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، 10.6 ملیار دۆلار لە فرۆشتنی نەوت بەدەستهاتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، مانگی ڕابردوو كۆمپانیای سۆمۆ 102 ملیۆن و 358 هەزار و 49 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، داهاتەكەیان 10 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل نەوت فرۆشراون و نەوتی فرۆشراوی كەركوك لە مانگی تەمموزدا دوو ملیۆن و 344 هەزار و 536 هەزار بەرمیل بووە.

لەبارەی هەناردەی ڕۆژانە و نرخی نەوتەوە، ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، مانگی تەمموز لە هەر ڕۆژێكدا سێ ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراون و تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت 103 دۆلار و 60 سەنت بووە.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئەم دوو یاریزانەم ناوێت

بابەتی دواتر

گۆتیرێش: جیهان هەنگاوێك لە لەناوچوونی ئەتۆمی دوورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەجێگیریی ماوەتەوە و یۆرۆ و پاوەند…
زیاتر ببینە

ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت؟

ئه‌ندامێكى خوولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاوه‌كو بودجه‌ى داهاتوو به‌رده‌وامبێت. جه‌مال…
Total
0
Share