وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ڕایگەیاند، پێشبینیی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکەم.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هەندێک دەنگۆ و پڕوپاگەندە و کۆمەڵێک هۆکاری دیکە، کاریگەرییان لەسەر ناجێگیریی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبوو.
وتیشی، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی کە ماوەی ساڵێکە ئەو دابەزینەی بەخۆیەوە نەبینیوە و پێشبینیی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکەم و ئەگەری هەیە بەهای 100 دۆلار ببێت بە 146 هەزار دینار، بە مەرجێک دۆخی ناوچەکە ئارام بێت”.