ئەنبار.. لە هێرشێکی داعشدا پۆلیسێک کوژرا

چەند ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان لە ئەنبار – ئەرشیف

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی “ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش” لە ئەنبار، ڕۆژئاوای عێراق، پۆلیسێک کوژرا و هاوڵاتییەکیش برینداربوو.

ئەحمەد دلێمی، ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای ئەنبار بە ئاژانسی ئانادۆڵوی وتووە، “چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی کەسرە، سەربە ناحییەی نەخیب لە پارێزگای ئەنبار”.

ئەحمەد دلێمی ئاماژەی بەوەشكردووە، “چەکدارانی داعش بە سێ ئۆتۆمبێل هێرشەکەیان ئەنجامدا و بە چەکی سووک تەقەیان کردووە”.

ئەفسەرەکە ئاشكراشیكردووە، لە ئەندامی هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا و هاوڵاتییەکیش لەناو گوندەکەدا برینداربوو.

پاش هێرشەکە، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون، وەك ئەحمەد دلێمی باسی لێوەكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشت دەكەن. د. بڕیار رەشید…
Total
0
Share