لە سۆران کەسێک بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی لە کچێک کردووە بە بڵاوکردنەوە گرتەی ڤیدیۆیی و لەبەرامبەردا داوای برێک پارەی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو کەسێک بەناوی “م. ح. ر”، کە دانیشتووی شاری هەولێرە سکاڵای لە بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران تۆمارکرد، دژی کەسێک بەناوی “م. ت”، کە دانیشتووی سۆرانە.

کەسی تۆمەتبار، ڤیدیۆی سکاڵاکەرەکەی بڵاوکردبووەوە کە کچێکی دانیشتووی هەولێرە و لەبەرامبەر سڕینەوەیدا داوای بڕی 600 دۆلاری کردووە.

پۆلیسی سۆران دەڵێت، کەسی تۆمەتبار لەکاتی وەرگرتنی پارەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share