حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: ئەوانەی ئەمساڵ یەدەگ بوون ساڵی داهاتوو بە دەرچوو ئەژماردەکرێن

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان لە لیستی یەدەگەکاندا بووە، ساڵی داهاتوو دەتوانن حەج بکەن.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی فەرمانێکی وەزاری، بڕیاردراوە ئەو کەسانەی بۆ حەجی ئەمساڵ یەدەگ بوون، بۆ ساڵی داهاتوو بە دەرچوو ئەژماردەکرێن و گەشت دەکەن بەبێ ئەوەی لە تیروپشک هەڵبژێردرێن.

وتیشی، ئەم بڕیارە لەپێناو ڕەچاوکردنی بارودۆخی دەروونیی هاوڵاتییان دەرکراوە، تا گلەیی نەکەن لەوەی ناویان گەڕاوەتەوە و نەیانتوانیوە گەشت بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان: تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایدەگەیەنێت، تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و هێزە ئەمنیەکان رەچاوی…
Total
0
Share