لەسبەینێوە دەستدەكرێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ كەرتی 8ی حەسارۆك و گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا هاتووە، وەك مژدەیەك بۆ خاوەن زەوییەكانی كەرتی 8ی حەسارۆك، سبەینێ یەكشەممە بە گوژمەی نزیكەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتی فرۆشتنی 100%ی زەویی و دوای جێبەجێكردنی دوایین قۆناغی دانانی سەرەبلۆكەكان لەم كەرتە، دەستدەكرێت بەكارەكانی پڕۆژەی بەشێك لە ئاو و ئاوەڕۆ و دروستكردنی شەقام بۆ كەرتی 8ی حەسارۆك.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەمڕۆشەممە، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بەیاوەریی جێگری سەرۆكی شارەوانی و بەرپرسی بەشی هونەری و بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزی، لەگەڵ ژمارەیەك ئەندازیار، زەوییەكانی كەرتی 8ی حەسارۆكیان بەسەركردەوە. هاوكات سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی4ی ڕاسپارد، لەمەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەكانی كەرتی 8ی حەسارۆك ھاوڵاتییان دەتوانن ڕێگاپێدان بۆ دروستكردنی خانوو بەبێ هیچ كێشە و گرفتێك وەربگرن.