حكومەتی بەریتانیا بەبێ بەرامبەر ڤیتامین دی بەسەر هاوڵاتییەكانیدا دابەش دەكات

حكومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە ڤیتامین دی دابەش بكات بەسەر ملیۆنان هاوڵاتیی وڵاتەكەی بەبێ بەرامبەر، بەهۆی ئەوەی لەماڵەوە بوون و خۆریان بەرنەكەوتووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی دووەم، بەرپرسانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە، “ڤیتامین دی بەبێ بەرامبەر بەسەر سێ ملیۆن هاوڵاتیی بەریتانیدا دابەش دەكەن، ئەوەش وەك ئەو پلانەی لەبواری خۆپارێزی لە وڵاتەكە جێبەجێدەكرێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆسەی بەردەستخستنی ئەو ڤیتامینە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتییان، لە مانگی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت، كە لەماوەی چوار مانگدا بەسەر ئەو ڕێژەیە لە هاوڵاتییان دابەش دەكرێت.

مات هانكۆك، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، “بەریتانییەكان قوربانیی گەورەیان داوە بۆ شكستهێنان بە كۆرۆنا، كە كاتێكی زۆریان لەماڵەوە بەسەر بردووە لە ئەمساڵدا، بە دڵنیاییەوە ئێستا تووشی كەمی ڤیتامین دی بوون”.

ئەو وەزیرە بەریتانییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، حكومەتی ئەو وڵاتە ڕێوشوێنەكان دەگرێتەبەر بە مەبەستی ئەوەی ئەو هاوڵاتییانەی كە باری تەندروستییان لاوازە بەبێ بەرامبەر ڤیتامینەكەیان دەستكەوێت بە درێژایی زستانی تاریك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەرمانێکی باشە بۆ پیاوان لەگەڵ چوونە تەمەنیان، بەڵام بۆ ژنان پێچەوانەیە. توێژینەوەکە لەلایەن…
Total
0
Share