یەكشەممە ڕۆناڵدۆ یاریی دەكات

لە ڕیپلەی پۆستێكی یانەی مانچستەر یونایتددا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشكرایكردووە كە یەكشەممە یاریی دەكات.

یەكشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یارییەكی دۆستانەی بەرامبەر یانەی ڕایۆڤالیكانۆ هەیە.

لەو یارییە دۆستانەیەدا بڕیارە تین هاگی ڕاهێنەر بەشداری بە یاریزانەكانی تیپی ئەكادیمی و یاریزانە یەدەگەكان بكات.

پێشبینیش دەكرێت ڕۆناڵدۆ تاكە یاریزانی تیپی یەكەمی مانچستەر یونایتد بێت لەو یارییەدا بەشداری بكات.

ڕۆناڵدۆ هێشتا داهاتووی یەكلای نەكردۆتەوە و نازانێت وەرزی نوێ لە كوێ یاریی دەكات.

خۆی دەیەوێت لە مانچستەر یونایتد بڕوات و لە چامپیۆنز لیگ دانەبڕێت، بەڵام ئیدارەی یانەكە بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری نابن.

بابەتی پێشتر

لێدوانی كلۆپ پێش یارییەكەی مانچستەر سیتی

بابەتی دواتر

دوو کاروانی حوسەینییە لەنێوان نەجەف و کەربەلا دزییان لێكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share