وەزیری پەروەردەوە ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، خوێندكارانی ئێواران و “تەحسین معدل” بەپێی ڕێنماییەكان ناویان لە ڕیزبەندیی خوێندكارە یەكەمەمان ناخوێندرێتەوە.

دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە خوێندكارێك كۆنمرەی 624 بووە و ناوی لە ڕیزبەندیی خوێندكارە یەكەمەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نەبووە، لەكاتێكدا لەڕیزبەندییەكەی وەزارەتی پەروەردە خوێندكاری تێدابووە كۆنمرەی 622 بووە.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم وەڵامی ئەو كەسانەی داوەتەوە و نووسیویەتی، “پیرۆزبایی لەو خوێندكارە دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم، بەڵام بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندكارانەی لە خوێندنی ئێوارانن یاخود “تەحسین معدل”یان بۆ كراوە ناویان لە ڕیزبەندیی یەكەمەكان ناخوێندێتەوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو خوێندكارە بەڵێنی پێدراوە كێشەكەی بۆ چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سلێمانی كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان…
Total
0
Share