بڕیارێكی نوێ لەبەرژەوەندیی جوتیاران درا

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارماندا بەڕێگەپێدانی كۆمپانیا كشتوكاڵیيەكان، بۆ هاوردەكردنی گەنمی بنەتۆ بۆ هەرێمی كوردستان.

بێگەر تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی جوتیاران و خاوەن پڕۆژەكان بە مەبەستی دەستكەوتنی بنەتۆی بەبڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەرپێكراوەوە، بڕیارماندا بە ڕێگاپێدان بە ھاوردەكردنی بڕی 80 هەزار تۆن بنەتۆی گەنمی ڕێگاپێدراو لە ھەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وەرزی چاندنی 2022-2023 لەلایەن هەموو كۆمپانیایەكی تایبەتمەندی كشتوكاڵی، بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەت.

ڕاشیگەیاند، ڕێنماییەكان لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی توێژینەوە و ڕێنمایی كشتوكاڵی دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share