قائیمقامیەتی هەڵەبجە داوا لە خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەکات لە کاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتمانیی پابەندبن بە کارپێکردنی مۆلیدەکانیان.
لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی هەڵەبجەدا هاتووە، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە لە کاتی بڕانی کارەبادا دەستبەجێ مۆلیدەکانتان هەڵبکەن بەپێچەوانەوە تووشی سزای یاسای دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کێشە لە فیدەرەکانی کارەبای ناو شارەوە و هاتنی شەپۆلی سەرماوە، ئەگەری بڕانی کارەبای نیشتمانیی هەیە.
ئاشکراشیکرد، پێشتر سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان ئاگادارکراونەتەوە و پێویستە لە ئێستادا پابەندبن پێوەی.