عێراق سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان دەردەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەبڕیارێكی پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد بە پێی پڕۆژەبڕیارەكە دەبێت بنكە سەربازییەكانی توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان دەربكرێن.

موسەننا ئەمین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەچوو لە كۆبوونەوەكەدا داواكرا پڕۆژەبڕیارێك ئامادەبكرێت تایبەت بە یەكلاكردنەوەی بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەكانی دەرەوە ڕاسپێردران پڕۆژەبڕیارەكە ئامادەبكەن.
ئاشكرایكرد، لیژنەكانی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ئاسایش و بەرگریی دوو كۆبوونەوەی ئەنجامدا و بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی شەش كەسی درا و پڕۆژە بڕیارەكەمان ئامادەكرد و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانمان كرد تاوەكو لە زووترینكاتدا دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێیوایە، پڕۆژە بڕیارەكە پەسەندبكرێت هەرێمی كوردستان دەبێت پابەندی بێت و جێبەجێبكرێت و توركیا سەرجەم بنكە سەربازییەكانی كە 90%ی بنكە سەربازییەكانی توركیا لەعێراقدا لە خاكی هەرێمی كوردستاندان دەربكرێن و ئەگەر پابەندی نەبێت دووچاری گرفتی دیكە دەبێـتەوە.

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەکانی خانەقین بڕێکی زۆری تەقەمەنییان تەقاندەوە

بابەتی دواتر

مامۆستا عەلی باپیر: یەكێتی درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سۆران، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share