راگەیەندراوێك لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەوە

یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ڕێوڕەسمی كۆتاییهاتنی خولێكی پێگەیاندنی “مامۆستای مەشقی هێزی تایبەت” بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوەكەی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەدا هاتووە، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی فەرماندەیی هێزەكانی 70 لەژێر رۆشنایی راسپاردە و رێنماییەكانی لیوا روكن عومەر ساڵح حسن فەرماندەی هێزەكانی 70 لەپێناو بەهێزكردنی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بوونیادنانی هێزێكی تۆكمەی پێشكەوتووی سەردەمیانە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لیوا روكن “عومەر ساڵح حسن” فەرماندەی هێزەكانی 70 ، لیواركن “مەریوان محەمەد ئەمین” فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو، موقەدەم”دیار عومەر” فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، فەرماندە و ئەفسەرانی پلە باڵای هێزەكانی پێشمەرگە و كاپتن “نیكۆلۆ ” فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا (TF44) و تیمی یاوەری، ڕێوڕەسمی كۆتاییهاتنی خولێكی پێگەیاندنی “مامۆستای مەشقی هێزی تایبەت” بەسەركەوتووی بەڕێوەچوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، سەرەتایی ڕێوڕەسمەكە بە ساتێك وەستان بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، دواتر رائید “ئەیاد برایم كریم ” فەرماندەی فێرگەی جەنگی هێزەكانی 70 لە وتەیەكدا بەناوی فێرگەكەیانەوە بەخێرهاتنی سەرجەم میوانانی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆیانی دەربڕی بۆ هەریەك لە فەرماندەی هێزەكانی 70 ، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی هێزەكانی 70 ، تیمی هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا (TF44) و تیمی “ستوو”ی سەر بە فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو بۆ هاوكاری و پاڵپشتیەكانیان ڕۆڵیان لە بەڕێوەچوونی خولەكەدا.

دواتر ” كاپتن نیكۆلۆ ” فەرماندەی تیمی هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا (TF44) لە وتەیەكدا ووردەكاری خولەكە و ئامانجەكانی بۆ ئامادەبووانی رێوڕەسمەكە خستەڕوو، هەروەها بەتایبەتی سوپاسی لیوا روكن “عومەر ساڵح حسن” فەرماندەی هێزەكانی 70ی كرد لەپای پاڵپشتی و هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكەیاندا.

لەبەشێكی تری ڕێوڕەسمەكەدا پێشمەرگە بەشداربووەكانی خولەكە سێ جۆر نمایشی سەربازیی كە لەماوەی بەڕێوەچوونی خولەكە لە لایەن تیمی هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا (TF44) تیمی “ستوو”ی سەر بە فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو مەشق و راهێنانیان پێكرابوو لەسەری پێشكەش بە ئامادەبووان كرد، تیایدا تەكتیكی سەربازیی هەمەچەشن و پێشكەتووی سەردەمییانەیان تیایدا بەرجەستەكرد.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستيی كەركوك قسەی جیاواز لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەش دەكات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك و بەڕێوەبەری یەكەی گشتی لە تەندروستیی پارێزگاكە قسەی جیاواز لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هێزێک بتوانێت چالاکوانێک بە یاسای تیرۆر سزابدات، دەتوانێت پاساو بۆ زیندانیکردنی هونەرمەندێکیش بدۆزێتەوە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایدەگەیەنێت، هونەر لەژێر حکومڕانیی هێزێکی پۆلیسیدا نەک هەر گەشەناکات، بەڵکو بەلاڕێشدا دەبرێت…
Total
0
Share