لەبەر دەستکاریکردنی کوالێتیی بەنزین 21 بەنزینخانەی هەولێر سزادران

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەردەوامن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ فرۆشتنی بەنزینی خراپ لەلایەن بەنزینخانەکانەوە و کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانانەشی بەوهۆیەوە سزادراون گەیشتوەتە 172 بەنزینخانە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنەکانی چاودێریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێرەوە، 21 بەنزینخانەیان سزاداوە، کە سەرجەمیان دەستکاریی کوالێتیی بەنزینیان کردووە و بەنزینی خراپیان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی لە مانگی حوزەیرانەوە بەوهۆیەوە سزادراون گەیشتووەتە 172 بەنزینخانە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگاری هەولێر شەش بەنزینخانە سەرپێچییەکانیان زۆر دووبارە کردووەتەوە و بەوهۆیەوە ناوەکانیان بڵاودەکەنەوە کە بریتیین لە:

یەکەم/ وێستگەى ئارام محەمەد

دووەم/ وێستگەى ژیلوان

سێیەم/ وێستگەى جێگر

چوارەم/ وێستگەى زێڕ

پێنجەم/ وێستگەى سه‌یداوه‌

شەشەم/ وێستگەى (یارا / میهن)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئامادەکارییدەکات بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگانە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی نۆی ئەمساڵ.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە هەماهەنگیی نێوان یەکێتی و پارتی و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. بافڵ…
Total
0
Share