دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا بڵاویانكردووەتەوە، هەناردەكردنی گەنم دەستیپێكردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە هەناردەكردنی بەرهەمی گەنم لە ئۆكرانیاوە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەستیپێكردووەتەوە.
هێزی دەریایی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەكردنی گەنم لە ئۆكرانیا لە ڕێگای سێ بەندەری ئۆكرانیاوە دەستپێكردووەتەوە.
هەینی ڕابردوو، ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ئیستەنبوڵ لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانیا بۆ دەرەوە ڕێككەوتن.