پێكانی كەریم بنزیمە سووكە

لە ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید بە توندی لە كەریم بنزیمەی فەرەنسی درا، بەڵام یاریزانەكە دەڵێت توشی پێكان نەبووم.

كەریم بنزیمە گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید و دەیەوێت بەشداری یارییەكەی كلۆپ ئەمریكا بكات كە یارییەكی دۆستانەیە.

یاریزانە فەرەنسییەكە لە دواین ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید بەتوندی لێی دەدرێت و دەكەوێت بەزەویدا.

هەرچەندە پزیشكەكان بەزوویی لە ڕاهێنانەكان دووریانخستەوە بۆ ئەوەی پێكانەكەی قورستر نەبێت.

بەڵام یاریزانە فەرەنسیەكە ئاشكرایكرد كە پێكانەكەی قورس نییە و بۆ یاریكردن ئامادەیە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی دۆزینەوەی تەرمێكەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی دیكەی گەرما ڕوو لە هەرێم و عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share